تره‌مپ نێرده‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ عێراق ده‌ستنیشان كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، مارك ساڤایا-ی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دیاری كرد.
ترەمپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تروس سۆشیال) رایگه‌یاند كه "به خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه مارك ساڤایا وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت له كۆماری عێراق ده‌ست به‌كار ده‌بێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا نووسیویه‌تی: "تێگه‌یشتنی قووڵی مارك له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئه‌مریكا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "مارك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌مدا له میشیگان، ئه‌و و كه‌سانی دیكه هاوكاربوون له ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێژه‌ی ده‌نگدان له نێوان موسڵمانه ئه‌مریكییه‌كان".
PM:11:16:19/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت