عێراق یاری رۆبلۆكسی قه‌ده‌غه كرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان قه‌ده‌غه‌كردنی یاری "رۆبلۆكس"ی له عێراق راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هۆكاری بڕیاره‌كه پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگا و پاراستنی به‌ها ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خێزان و منداڵان و پاراستنی سه‌لامه‌تی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێته له وڵات‌دا، به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی.
ئاماژه‌شی كرد، ئه‌م بڕیاره دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان و چاودێریكردنی مه‌یدانی درا، كه ده‌ركه‌وت یارییه‌كه كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه رێگه‌دان به په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له نێوان به‌كارهێنه‌ران، كه منداڵان و هه‌رزه‌كاران رووبه‌ڕووی هه‌وڵی ئیستغلالكردن و ئیبتیزازی ئه‌لیكترۆنی ده‌كاته‌وه و هه‌ندێك له ناوه‌ڕۆكی یارییه‌كه دیمه‌ن و ره‌فتار گه‌لێكی تێدایه كه له‌گه‌ڵ به‌ها و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناته‌بایه.
باسی له‌وه‌شكردووه، یارییه‌كه بڵاوبوونه‌وه‌ی لینكی ساخته و پلاتفۆرمه نافه‌رمیه‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه بۆ دزینی داتا و زانیاری كه‌سی به‌كاردێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هانی به‌كارهێنه‌ران ده‌دات بۆ كڕینی ناوخۆیی كه ده‌بێته هۆی بارگرانی دارایی له‌سه‌ر خێزانه عێراقییه‌كان.
PM:10:37:19/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت