له‌سه‌ر دڕاندنی وێنه‌ی كاندیده‌كان و كڕینی كارتی ده‌نگدان چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، لیژنه‌ی باڵای ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاند، كه تێوه‌گلاون له كڕینی كارتی ده‌نگدان و دڕاندنی وێنه‌ی كاندیده‌كان.
لیژنه‌ی باڵای ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، ده‌ستیان كرد به پڕۆسه‌ی چاودێرییه‌كی مه‌یدانی چڕ.
ئاماژه‌شی كرد، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه تێوه‌گلاون له سه‌رپێچیكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌وانه كڕینی كارتی ده‌نگدان و دڕاندنی وێنه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كان.
باسی له‌وه‌شكردووه، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران گیراوه‌ته‌به‌ر، هاوكات هه‌وڵه هه‌واڵگری و مه‌یدانییه پێشوه‌خته‌كان به‌رده‌وامن بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی هه‌ر چالاكیه‌كی نایاسایی كه ئامانج لێی تێكدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له پلانێكی پێشوه‌خته‌ی گشتگیر بۆ گه‌ره‌نتیكردنی پابه‌ندبوون به رێنما و یاساكان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیژنه‌كه داوای له سه‌رجه‌م هاوڵاتییان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، رێز له یاسا و رێساكانی هه‌ڵبژاردن بگرن و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كیان بینی له رێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌جێ ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
PM:10:29:19/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت