رۆژنامەی زەمان: شاندێكی ئەمریكا سەردانی بەغدا دەكات


وێستگەنیوز-

شاندێكی ئەمریكا بەنیازن سەردانی بەغدا بكەن بۆ تاوتوێ‌ كردنی ژمارەیەك پرسی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریكا.


رۆژنامەی زەمان ئاشكرای كرد، چەند راپۆرتێك باسیان لەوە كردووە، سەردانی شاندە ئەمریكییەكە بۆ بەغدا تەواوكەری كۆبوونەوەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایە لە كۆنگرەی لوتكەی شەرم شێخ.

ئاماژەشی كرد، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق چاوی بە شاندە ئەمریكییەكە كەوتووە لە لوتكەكە و دیدگای عێراقی بۆ واقیعی ئەمنی ناوچەكە بۆیان خستووەتەڕوو.

دووپاتشیكردووەتەوە، كە گرنگە عێراق و ئەمریكا هاوكاربن لە بواری ئەمنی و تەندروستی و پەروەردە و بوارەكانی دیكەدا.

بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە زەمان باسی كردووە، عێراق ئارەزووی هاوبەشییەکی راستەقینە دەكات لەگەڵ ئەمریكا، كە لەگەڵ رەوتەكانی حكومەتەكەی یەكبگرێتەوە لە بەدیهێنانی سەقامگیری و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی بیناسازی و وەبەرهێنان.

سەرچاوەكان ئاشكراشیان كرد، عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە ببێت بە بەشێك لە تیمی چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە لەگەڵ ئێران و یەمەن، بە پشت بەستن بە پەیوەندییە قوڵەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌.


AM:09:09:19/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت