هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر نووسینگه‌ی كاندیدێك
وێستگه‌نیوز-
موسه‌نا سائیر عه‌زاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و كاندیدی به‌ره‌ی عه‌زم له به‌غدا ئاشكرای كرد هێرشی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌كه‌یان و یه‌كێكیش برینداره.
موسه‌نا سائیر عه‌زاوی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین كه كرایه سه‌ر نووسینگه‌كه‌مان له ناحیه‌ی یوسفیه و بووه هۆی برینداربوونی یه‌كێك له براكانمان".
وتیشی: "سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌كانی دوای هێرشه‌كه ده‌كه‌ین، له وێنه‌گرتن و شێواندن و ئیبتیزاز كردن و هه‌وڵدان بۆ سووكایه‌تیكردن، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ره‌وشت و به‌هاكانه‌وه نییه".
جێگای باسه به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی سیاده تیرۆر كرا.
AM:11:30:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت