راوێژكاری سودانی بۆ وێستگه‌نیوز: كۆمپانیایه‌كی سعودی چه‌ندین كارگه‌ی ستراتیجی له عێراق دروست ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
د.حه‌مودی لامی، راوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری پیشه‌سازی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت، رایگه‌یاند پیشه‌سازی له عێراق پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه و ژماره‌ی هه‌لی كار و دامه‌زراندن زیادی كردووه.
د.حه‌مودی لامی، به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی كارگه بچووك و مامناوه‌نده‌كان و كاری ده‌ستی زیادی كردووه له 2000وه بۆ 39 هه‌زار و 864 كارگه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش بووه هۆی ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر و دامه‌زراندنی ده‌ستی كار له رێگه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له 247 هه‌زاروه گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 300 هه‌زار ده‌ستی كار".
ئاماژه‌شی كرد، كه هه‌ندێك له پیشه‌سازییه‌كان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێن و پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه و گه‌یشتووه‌ته قۆناغی خۆبژێوی و كارگه‌كان 49 ملیۆن تۆن به‌رهه‌م ده‌هێنن و هه‌ندێكیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
وتیشی: "پیشه‌سازی پاككه‌ره‌وه‌كانیش پێشكه‌وتنێكی به‌رچاویان به‌خۆوه بینیوه و له بواری پیشه‌سازییدا عێراق زۆر پێشكه‌وتووه و به ده‌یان كارگه‌مان هه‌یه كه‌لوپه‌له‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك سعودیه و میسر".
د.حه‌مودی لامی راشیگه‌یاند كه "پلانمان هه‌یه بۆ هێنانه ئارای پیشه‌سازی زیاتر و په‌ره‌پێدان به پیشه‌سازی بچووك و مامناوه‌ند و ده‌ستمانكردووه به پیشه‌سازی ستراتیجی وه‌ك پیشه‌سازی سلیكۆن و كیمیاویی و پترۆكیمیاوی و یاداشتی لێكتێگه‌یشتن و گرێبه‌ست ئیمزا كراوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ دروستكردنی كارگه‌ی په‌ین و كۆمپانیایه‌كی سعودی چه‌ندین ئۆڤه‌ری پێشكه‌ش كردووه بۆ دروستكردنی چه‌ند كارگه‌یه‌كی پترۆكیمیاوی و قۆناغی باشیشی بڕیوه".
AM:08:48:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت