مه‌ریوان قه‌ره‌نی: چه‌كی میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراسی له عێراق
وێستگه‌نیوز –
مه‌ریوان قه‌ره‌نی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه كوژرانی سه‌فا مه‌شهه‌دانی، ده‌یسه‌لمێنێت چه‌كی میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراسی له عێراق.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی له رگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2025، سه‌فا مه‌شهه‌دانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا و به‌ربژێر بۆ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانیی سیاده كه عه‌ره‌بێكی سوننه‌مه‌زهه‌بی خه‌ڵكی ناوچه‌ی تارمیه‌ی به‌غدایه، بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق نووسیویه‌تی: "هه‌رچه‌نده دیسان حكومه‌تی فیدرالیی عێراق و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له به‌غدا له‌ژێر ناوی لێكۆڵینه‌وه یان پێكهێنانی لیژنه، خۆیان له‌وه ده‌دزنه‌وه كه ئێستا و له‌م كاتی هه‌ڵبژاردنه‌دا حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كه بۆ خه‌ڵك بخه‌نه ڕوو و ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ن كه كێ سه‌فا مه‌شهه‌دانی تیرۆر كردووه؟ به‌ڵام سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كان له كه‌سوكاری مه‌شهه‌دانی و له میدیاكانیش ناڕاسته‌وخۆ په‌نجه بۆ ئه‌وه درێژ ده‌كه‌ن كه مه‌شهه‌دانی له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كوژراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌وانه‌ی شاره‌زای به‌غدان ئه‌وه ده‌زانن كه هه‌موو ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركارییه‌كی فراوانی میلیشیاكان و ده‌ستڕۆیشتواندان، به تایبه‌تیش ناوچه‌ی تارمییه كه زه‌وییه‌كی به‌پیتی كشتوكاڵی هه‌یه و رووباری دیجله‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، واته سه‌رچاوه‌ی ئاویشی هه‌یه، به‌ڵام پاساوی میلیشیاكان له‌و داگیركارییه ئه‌وه‌یه كه گوایه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی ناوچه‌كه له گرووپه تیرۆریستییه‌كان بپارێزن".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی ده‌ڵێت: "ئه‌م ڕووداوه، ده‌ریخست كه میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراقدا هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ن له‌سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراسی، هه‌روه‌ها ئه‌و بانگه‌شانه‌ی حكومه‌تی فیدرالی ده‌یانكات گوایه میلیشیاكان جڵه‌و كراون و له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان هیچ جموجۆڵێك ناكه‌ن، بانگه‌شه‌یه‌كی ناڕاسته و بگره هه‌ر كه‌سێك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میلیشیاكان بجووڵێته‌وه، ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "پێویسته ئه‌م جۆره رووداوه وا بكات كه له ماوه‌ی داهاتوودا هه‌نگاوی راسته‌قینه بنرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایانه، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی عێراق".
AM:09:34:17/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت