راوێژكاری حكومەتی عێراق: رێكکەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاریگەری هەبووە لەسەر بودجە


وێستگەنیوز_

موزهیر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی حكومەتی عێراق دەڵێت، چەند هۆكارێك هەن كە بوونەتە هۆی دواكەوتنی ناردنی خشتەی بودجەى گشتی عێراق.

موزهیر محەمەد ساڵح، بە رۆژنامەی زەورای عێراقی راگەیاند، ئەمساڵی دارایی تێدەپەڕێت و كاروبارەكان و مووچە و پڕۆژەكان بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچن، بەدەر لە هەندێك شتی تر كە ئەمەش زۆر ئاساییە و هیچ بودجەیەك نییە لە 100% جێبەجێ‌ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵاوسانی نرخی نەوت و جێگیرنەبوونی بازاڕی نەوت بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا و جەنگی غەزە و بە ئامانجگرتنی ئێران، كاریگەریان لەسەر بودجەی عێراق هەبووە.

دووپاتیشیكردەوە، هۆكارێكی تر كە كاریگەری هەبووە لەسەر بودجە، رێکكەوتنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ئەم هەمواركردنەوەیە داواكاری هەرێمی تێدایە و هاوكاری لە نێوان ناوەند و هەرێمدا هەیە و رێكەوتنێكی زۆر باشە و لە بەرژەوەندی وڵاتدایە.

باسی لەوەشكردووە، ئەگەر پێمان نایە ساڵی 2026ـوە و بودجەمان نەبوو، كار بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6 بۆ ساڵی 2019 دەكەین، تاكو هەڵبژاردنی پەرلەمانێكی نوێ‌ و پەسەندكردنی یاسایەكی نوێ‌ بۆ بودجە.


PM:02:09:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو