لێبووردنی نێودەوڵەتی: داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكەین یاسای باری كەسی رابگرێت


وێستگه‌نیوز_

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد یاسای باری کەسی رابگرێت و هۆشداریش دەدات لە دەرئەنجامەكانی.

رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە راپۆرتێكدا هۆشداری داوە لەوەی، هەمواركردنەوەی ئێستای باری كەسی هەڕەشەیە بۆ یەكسانی و ئافرەتان دەخاتە پلەیەكی خوارترەوە و دەسەڵاتێكی بەرفراوانیش بە پیاوان دەدات، بۆ ژن هێنان و جیابوونەوە و سەرپەرشتیكردنی منداڵ و میرات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یاسای نوێی باری کەسی جەعفەری کە لە 27ى ئاب پەرلەمانی عێراق پەسەندی کرد، جیاکاری لە دژی ژنان لە بەرژەوەندی پیاوان دەکات، لە ژن هێنان و جیابوونەوە و میرات و سەرپەرشتیكردنی منداڵاندا.

راپۆرتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای كرد، هەمواركردنەوەی باری کەسی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە، كە بە نایاسایی و نا دەستوری وەسفی كرد.

سارا سونبور، توێژەر لە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وتی، یاساكە جیاكاری دژ بە ژنان دەچەسپێنێت و لە رووی یاساییەوە لاوازیان دەكات و دەسەڵاتێكی تەواو دەدات بە پیاو بەسەر ژن و منداڵدا و دەبێت دەستبەجێ‌ هەڵبوەشێنرێتەوە.

یاساكە رێگە بە مێرد دەدات گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی بگوازێتەوە بۆ بڕگەکانی، لەبری یاسای باری کەسی ساڵی 1959، بەبێ رەزامەندی یان ئاگاداری ژنەکەی، هەروەها رێگەی پی دەدات بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی، لە ژنەكەی جیاببێتەوە و سەرپەرشتیكردنی منداڵەكانیش دوای تەمەنی حەوت ساڵی دەگوازرێتەوە بۆ باوك، بەبێ‌ رەچاوكردنی بەرژەوەندی منداڵەكان.


AM:09:13:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو