نووسینگه‌كه‌ی بۆ وێستگه‌نیوز: مالیكی خواستی عێراقی بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دووپاتكردووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز –
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، عێراق خوازیاری به‌رده‌وامی هاوكاری و به‌ستنی په‌یوه‌ندی به‌هێزه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، مالیكی پێشوازی له جۆشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی واشتۆن له عێراق كردووه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكایان تاووتوێ كردووه.
ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی مالیكی ئاره‌زووی عێراقی دووپاتكردووه‌ته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونی هاوكاری و به‌ستنی په‌یوه‌ندی پته‌و و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له رێگه‌ی به‌گه‌ڕخستنی رێكه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به وته‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مالیكی، هاریس له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هیوای خواست، كار بكرێت له‌سه‌ر پته‌وكردنی هاوكاری نێوان به‌غدا و واشنتۆن به‌جۆرێك كه ببێته پاڵپشتی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه.
PM:08:33:15/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت