"سودانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران زۆرترین سكاڵای له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان تۆمار كردووه"
وێستگه‌نیوز -
محه‌مه‌د شیاع سودانی، پێنجه‌مین سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق له سیستمی سیاسی نوێ‌دا، 11 سكاڵای یاسایی تۆماركردووه، كه 10 سكاڵایان له‌سه‌ر 10 راگه‌یه‌ندنكار و خاوه‌ن بیروڕا بووه.
سه‌نته‌ری نه‌خیل بۆ ماف و ئازادی رۆژنامه‌وانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌و رۆژنامه‌نووس و راگه‌یه‌ندنكاران و خاوه‌ن بیروڕایانه‌ی سودانی سكاڵای له دژ تۆماركردوون، بریتین له زه‌ینه‌ب ره‌بیع، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نه‌خیل بۆ ماف و ئازادی رۆژنامه‌وانی، دوو سكاڵا له‌سه‌ر محه‌مه‌د نه‌عناع، غالب شابه‌نده‌ر، نزار حه‌یده‌ر، حه‌یده‌ر حه‌مه‌دانی، ئه‌حمه‌د مولا ته‌لاڵ، قوسه‌ی شه‌فیق، عه‌لی زه‌بحاوی، عه‌لی خه‌یال و فه‌جر سه‌عید.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نوری مالیكی كه بۆ دوو خول سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه، به پله‌ی دووه‌م دێت له دوای سودانی و شه‌ش سكاڵای یاسایی دژ به بیروڕا تۆماركردووه كه بریتین له كه‌ناڵی جه‌زیره، سایتی كیتابات، رۆژنامه‌نووس سه‌رمه‌د تائی، دادوه‌ر مونیر حه‌داد، رۆژنامه‌نووس فه‌خری كه‌ریم و نووسه‌ر عه‌لی حسێن.
ئاماژه‌شی كردووه، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی و عادل عه‌بدولمه‌هدی و مسته‌فا كازمی، هیچ سكاڵایه‌كی یاساییان دژ به رۆژنامه‌نووسان و خاوه‌ن بیروڕا تۆمارنه‌كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م ئاماره ته‌نها ئه‌و سكاڵایانه ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران تۆماریان كردووه و ئه‌و پێشێلكاریانه ناگرێته‌وه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تییه حكومییه‌كانی تره‌وه دژ به ئازادی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دراوه، كه ژماره‌یان ده‌گاته 200 بۆ 400 پێشێلكاری له ساڵێكدا.
PM:11:38:14/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت