عێراق ساڵانە 200 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە دەكات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای كرد، ساڵانە ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی دەكەن، دەگاتە نزیكەی 200 هەزار ئۆتۆمبێل.


هاشم سودانی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتيی ئۆتۆمبێلەكان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "بەپێی داتای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ، ساڵانە نزیكەی 200 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە دەكرێت".

ئاماژەشی كرد، "پلانیان هەیە بۆ رێكخستنەوەی پڕۆسەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ژمارە زۆرە، خوێندنەوەیەكی تەواویشيان ئامادەكردووە، كە چەندین دەستپێشخەری لەخۆدەگرێت و هەموو ئۆتۆمبێلە كۆن و بەكارهاتوو و زەرەرمەند و نوێیەكانمان لەبەرچاو گرتووە".

باسی لەوەشكرد، "خوێندنەوەكە بەرزدەكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزاری ئابووری بەمەبەستی پەسەندكردنی و بەپێی خوێندنەوەكە زانیارییەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل هەموار دەكرێنەوە".


PM:01:55:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت