په‌رله‌مانتارێك: ئه‌وه‌ی له به‌نداوی موسڵ روو ده‌دات زه‌نگێكی مه‌ترسیداره
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو له په‌رله‌مانی عێراق، هۆشداری ده‌دات و پێی وایه ئه‌وه‌ی له به‌نداوی موسڵ روو ده‌دات، زه‌نگێكی ئاگادار كردنه‌وه‌یه بۆ چه‌ندین ملیۆن هاوڵاتی عێراقی.
ئه‌نه‌س جبوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌نداوی موسڵ گرنگترین و گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانی عێراقه و كۆگای ستراتیجی هه‌موو پارێزگاكان پێكده‌هێنێت، كه ئاو له حه‌وزی رووباری دیجله وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌شی كرد، له ده‌ستدانی 90% ئاوی كۆگای موسڵ زه‌نگێكی ئاگادار كردنه‌وه‌ی مه‌ترسیداره، بۆ چه‌ندین ملیۆن هاوڵاتی عێراق و ئێمه له‌به‌رده‌م كارهساتداین.
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بارودۆخه‌كه مه‌ترسیدارتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاوی زیاده له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رنه‌درێته‌وه و بارانبارین كه‌م بێت.
ئه‌نه‌س جبوری راشیگه‌یاند كه عێراق ده‌یان ساڵه به‌مجۆره نه‌بووه، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و كۆگایه له‌ده‌ست بدات و پێویسته حكومه‌ت به‌په‌له جموجۆڵ بكات، چونكه زیانی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌وزی رووباری دیجله ده‌بێت.
PM:10:02:13/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت