تره‌مپ هۆشداری ده‌دات: عێراق نه‌وتێكی زۆری هه‌یه و نه‌زانن چی لێ بكه‌ن، ده‌بێته كێشه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی عێراق ئه‌گه‌ر نه‌توانێت سامانه نه‌وتییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی دروست به‌ڕێوه‌ببات، رووبه‌ڕووی "كێشه" ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له لوتكه‌ی ئاشتی شه‌رم شێخ له وتارێكدا رایگه‌یاند كه "عێراق وڵاتێكی پڕ له نه‌وته".
تره‌مپ وتی: "گه‌ر به‌رپرسانی عێراق نه‌زانن چی له نه‌وته‌كه‌یان بكه‌ن و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ده‌بێته كێشه بۆیان".
ئه‌و وتانه‌ی ناوبراو دوای ئه‌وه هات كه سوپاسی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كرد كه به‌شدارییان له هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست له غه‌ززه كرد و ستایشی ئه‌وه‌ی كرد كه به "ڕۆحێكی نوێی هاوكاری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" وه‌سفی كرد.
PM:08:50:13/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت