حەمید هایس: لە 60% كاندیدەكان ئالودەی مادە هۆشبەرەكانن


وێستگەنیوز-

حەمید هایس، سەرۆكی ئەنجومەنی رزگاری ئەنبار و كاندید بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەسەر لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆكایەتی نوری مالكی ئاشكرای كرد، "رێژەیەكی زۆری كاندیدەكانى هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئالودەی مادە هۆشبەرەكانن".


حەمید هایس، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی نەهرەین رایگەیاند، "من پێشتریش وتوومە، پێویستە پشكنین بۆ كاندیدەكان بكرێت و ئێستاش دووبارە داوا دەكەم لە هەموو روویەكەوە پشكنین بۆ كاندیدەكان بكرێت".

دڵنیایشیدا، كه لە 60% كاندیدەكان ئالودەی مادە هۆشبەرەكانن بە ژن و پیاویانەوە.

دوای ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دووری خستەوە لە هەڵبژاردنەكان، لە 9ی تشرینی یەكەمی 2025، حەمید هایس ئاماژەی بەوەکرد، "ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاری گەڕانەوەمی داوە و منيش دووبارە دەگەڕێمەوە نێو كێبڕكێی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق".


PM:11:35:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت