حكومەتی عێراق وەڵامی سزاكانی ئەمریكا دەداتەوە
وێستگەنیوز-
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، "حکومەت لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ سەپاندنی سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای موهەندیسی گشتی و هەندێک قەوارەی دیکەدا دەكات، بە بیانووی پەیوەندییان بە چەند لایەنییەكەوە كە رێكاری یاسایی ئەمریكا دەیانگرێتەوە".
باسم عەوادی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سزاكانی گەنجینەی ئەمریكا بەسەر عێراقدا تاکلایەنەيه و جێگەی داخێكی زۆرە بۆ حكومەتی عێراق و لەگەڵ گیانی دۆستایەتی ناگونجێت و گرتنەبەری بڕیارێکی لەو شێوەیە بەبێ راوێژ، پێشینەیەکی نەرێنیە لە نێوان مامەڵەی وڵاتانی هاوپەیماندا.
له راگەیەندراوەكەدا هاتووه، سەرۆکی حکومەتى عێراق، داواى پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای نیشتیمانی کردووه کە لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و دەستەی باڵای وردبینی و دەستەی دەستپاکی و بانکی ناوەندی پێکدێت، بۆ پێداچونەوە بەو پرسە پەیوەندیدارە و راپۆرت و راسپاردەکانی لە ماوەی 30 ڕۆژدا پێشکەش بکات، بۆ گرتنبەری رێوشوێنی یاسایی و کارگێڕی پێویست.
عێراق داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەکات لەسەروی هەمویانەوە ئەمریکا، هاوکاری بن، لە ئاڵوگۆڕی زانیاری تەکنیکی و بانکیدا، بەتایبەتی لەگەڵ پرۆسەی چاکسازیی گشتی لە سیستمی بانکی و دارایی عێراق کە ئەم حکومەتە ئەنجامی داوە.
PM:10:38:11/10/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت