كۆمیسیۆنی عێراق: سیستمی دەنگدان بە تەواوەتی رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات


وێستگەنیوز-

سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، سیستمی دەنگدان بەتەواوەتی رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات، ئاماژە بەوەدەکات، كۆمیسیۆن نزیكەی 120 هەزار كامێرای لە بنکەکانی دەنگدان داناوە.


ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025، عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاند، "سیستمی دەنگدان بە تەواوەتی رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات، لەبەرئەوەی كارتی دەنگدان دوای بەكارهێنانی لە دەنگداندا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر كاركردنی دەوەستێت، ئەوەش رێگرە لەوەی زیاتر لە جارێك دەنگی پێبدرێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "كۆمیسیۆن بردنەژورەوەی مۆبایل بۆ ناو شوێنی دەنگدان قەدەغە دەكات، ئەوەش بۆ رێگریكردن لە وێنەگرتن یان بازرگانیكردن بە كارتەكەوە".

عیماد جەمیل وتی، "كۆمیسیۆن نزیكەی 120 هەزار كامێرای لە سەرتاسەری عیراق داناوە بۆ ڕووماڵكردنی 39 هەزار بنكەی دەنگدان".


PM:09:27:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو