ئیسحان شەمەری: سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر عێراق گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت
وێستگەنیوز_
بە بۆچونی ئیسحان شەمەری، سەرۆکی سەنتەری ھزری سیاسیی لە عێراق و مامۆستای سیستەمی سیاسی لە زانکۆی بەغدا، سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر عێراق گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت.
ئیسحان شەمەری، بە وێستگەنیوزی راگەیاند، سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر عێراق خۆی لە سێ ئاستدا دەبینێتەوە، كه یەكەمیان دامەزراوە فەرمییەكانه و كۆمپانیای موهەندیسى گرتووەتەوە، كە سەر بە حەشدی شەعبیە، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی سزاكانی داهاتووی ئەمریكا، گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت و چەند دامەزراوەیەكی فەرمی زیاتر دەگرێتەوە لەسەر ئاستی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاستی دووەمی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر عێراق، بەئامانجگرتنی ئەو لایەنە ئابووریانەن كە نزیكن لە ئێرانەوە و ئەم بەئامانجگرتنەش بەشێك لە سیاسەتی نوێ پێكدەهێنێت، كە ئیدارەی ئەمریكا بەرامبەر بە ئێران دەیگرێتەبەر .
بە وتەی شەمەری، ئاستی سێیەم پرسی تۆڕی هەواڵگرییە، واتا تۆڕێكی هەواڵگری سەر بە گرووپە چەكدارەكانی عێراق، كە زانیاری پێشكەش بە ئێران دەكەن.
سەرۆکی سەنتەری ھزری سیاسیی لە عێراق پێی وایە، "ئامانج لە سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر عێراقدا، رێگریكردنە لە ئێران تاكو لە سزاكان دەربازی نەبێت و رێگە نەدانه بە ئێران و بە هاوپەیمانەكانی به بەكارهێنانی سیستمی دارایی، هەروەها رێگریكردنه لە كاركردنی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لەسەر هەموو ئاستەكان بە دارایی و هەواڵگرییەوە."
وتیشی: سزاكانی ئەمریكا بەسەر عێراقدا زۆر كاریگەری دەبێت، لەكاتێكدا ئاماژەیەكن بۆ ئەوەی ئیدارەی سەرۆك ترەمپ بەجۆرێك سەیری حكومەتی عێراق و هاوكێشەی سیاسی عێراق و هەندێك لایەنەكان بكات، كه توانایان نییە ئێران و گەندەڵی راگرن، دواجار ئەمەش متمانە بوون بە عێراق و دەوڵەت و دامەزراوەكان دەهەژێنێت و وەك هێڵێكی یەكلاكەرەوە دەبێت لە نێوان واشنتن و حكومەتەكەی سوودانی.
دووپاتیشی كردەوە، كاردانەوەكان زۆر گەورەن و ئێمە لەبەردەم هەنگاوەكانی یەكەمداین و لە داهاتوودا هەندێكیان سزای گەورەتر دەبن و ژمارەیەكى تر له كەسایەتی سیاسی و دامەزراوەی فەرمی و گرووپە چەكدارەكان دەگرێتەوە، بەمەبەستی ئەوەی نەهێڵن بەشێك بن لە دیمەنی سیاسی و ئەمنی داهاتوو.
PM:12:36:11/10/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت