شارەوانی كەركووك: ژمارەيەكى زۆر سەرپێچی لە بانگەشەی هەڵبژاردن كراوە و زیانیان بەچەند شوێنێکی گشتی گەیاندووە


وێستگەنیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانيی کەرکووک رایگەیاند لە رێگەی تیمەكانیانەوە چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دەكەن و سەرپێچییەكان لادەبەن.

عەدنان رەشید، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی کەرکووک بۆ وێستگەنیوز ئاشكرای كرد، ئەوان سەرپێچییەکان دیاری دەكەن و لای دەبەن، دواتر راپۆرتێک ئاراستەی کۆمیسیۆن دەكەن، ئەوانیش بڕیاری پێبژاردن یان سزای تر دەدات بەپێی یاسا.

ئاماژەشی بەوەشكرد، کەرتەکانی شارەوانيی کەرکووک دابەشبوون بەسەر شەش کەرتدا  و تیمیان هەیە بۆ چاودێریکردن و لابردنی پۆستەر و وێنە نایاساییەکان و ئەم تیمانە بە بەردەوامی لە گەڕاندان و هەر سەرپێچییەک ببینن، لای دەبەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر.

باسی لەوەشكرد، لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا لە كەركووك، ژمارەيەكى زۆر سەرپێچی كراوە و لەچەندین شوێندا سۆندەی ناو بلوارەکان شکاوە و کاریگەری لەسەر ئاودانی دارەکان هەبووە.


AM:11:06:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت