راوێژکارێکی سوودانی: دەست بە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە کراوە و مووچەی ساڵی داهاتووش مسۆگەر کراوە


وێستگەنیوز_

راوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەست بە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە کراوە و مووچەی ساڵی داهاتووش مسۆگەرکراوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سوودانی رایگەیاند، "لە مانگی تەمموزەوە دەست بە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026 کراوە، دوای تەواوکردنیشی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی ساڵی 2026 ی سەرجەم توێژەکان بەپێی یاسای کارگێریی دارایی مسۆگەر کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

پێشتر دەوترا، مەترسی لەسەر بودجە و مووچەی ساڵی داهاتوو هەیە و عێراق رووبەڕووی چەند ئاڵنگارییەک دەبێتەوە.


PM:02:36:08/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو