سه‌دام حسێن له كه‌ركوك سه‌رۆك لیسته
وێستگه نیوز -
یه‌كێك له كاره سه‌نجڕاكێشه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره له 11ی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، بوونی كه‌سێكه به سه‌رۆك لیست له شاری كه‌ركوك به ناوی سه‌دام حسێن.
ئه‌ندازیار "سه‌دام حسێن ئه‌لنه‌عیمی" كراوه به سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی عه‌زمی سوننه‌كان له شاری كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌دام حسێن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارداندا نووسیویه‌تی رایگه‌یاندووه كه " به‌ڵێن نادات، به‌ڵكو كار ده‌كات. قسه ناكات، به‌ڵكو به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت. كه‌ركوك پرۆژه‌ی پیاوێك ده‌بینێت، مرۆڤێك كه به‌دوای شكۆمه‌ندیدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵكو دروستی ده‌كات. شه‌قامه‌كانی شار به یه‌ك ده‌نگ ده‌چرپێنن: ئه‌مه سه‌رده‌می ئیراده... و ئه‌مه پیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه".
سه‌دام حسێن ناوێكه كه له یاده‌وه‌ری عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌ت كورده‌كان جیاوازه و مێژووییه‌كی دوورودرێژی پڕ له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌یه.
PM:02:40:04/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت