كاندیدێكی عێراقی له گرتووخانه‌وه بانگه‌شه بۆ خۆی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی له گرتووخانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی كردووه، وه‌ك كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.
سایتی ئیشانی عێراقی وێنه‌یه‌كی كاندیده‌كه‌ی له گرتووخانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، محه‌مه‌د داینی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له گرتووخانه‌وه ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.
به‌پێی سایته‌كه، مسته‌فا سه‌نه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی عێراق، كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی سكاڵای دژ به داینی تۆمار كردووه، به گاڵته جاڕیوه بۆی نووسیوه و ده‌ڵێت، "وه‌ك به‌رپرسی زیندانیان هه‌ڵیبژێرن".
دادگای كه‌رخ له به‌غدا له 28ی ئابی 2025، بڕیاریدا به زیندانیكردنی داینی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به هاوڵاتیانی عێراقی.
PM:01:59:04/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت