كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ وێستگه‌نیوز: زیاتر له هه‌زار لیژنه‌مان هه‌یه بۆ تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان
د.عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمه‌كانی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ته‌واوكردنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند، له‌وانه‌ش چاودێریكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان.
د.عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمه‌كانی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به وێستگه‌نیوزی وت كه "كۆمسیۆن به‌پێی خشته‌كانی به‌رده‌وامه له پڕۆسه‌كانی و ئاماده‌كارییه‌كانی له‌ئێستادا ته‌واوكردووه بۆ رۆژی ده‌نگدان و له كۆتایی كاره‌كانمان نزیك بووینه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "كۆمسیۆن نزیكه‌ی 1079 ناوه‌ندی خۆتۆماركردنی هه‌یه، كه به هه‌موو عێراقدا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه "له هه‌موو ناوه‌ندێك لیژنه‌یه‌ك هه‌یه، پێكهاتووه له سێ فه‌رمانبه‌ر و پێشێلكارییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار ده‌كه‌ن و ڕاپۆرته‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه بۆ لیژنه ناوه‌ندییه‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له هه‌موو پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندی هه‌یه و به‌و سه‌رپێچی و پێشێلكارییانه‌دا ده‌چێته‌وه و ئه‌وانیش به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ لیژنه‌ی ناوه‌ندی له نووسینگه‌ی نیشتیمانی و دواتر بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بۆ گرتنبه‌ری ڕێكاره‌كان".
راشیگه‌یاند كه "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لیژنه‌ی ئه‌منی و لیژنه‌ی راگه‌یاندنی هه‌یه بۆ تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین لایه‌نی حكومی، وه‌ك شاره‌وانی، هاوكارمان ده‌بن بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێشێلكارییه‌كان".
د.عیماد جه‌میل دڵنیاییشیدا، كه رێكاره‌كانیان رێگری له ساخته‌كردن ده‌كات و هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و دوور له پێشێلكاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
AM:09:38:04/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت