وێستگهنیوز_
پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەی پەرلەمانتاران و مانگانەكانیان ئاشكرا دەكات، كە لە زۆربەی دانیشتنەكانی پەرلەماندا ئامادە نابن.
ئەمیر مەعموری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵ چوار ڕایگەیاند، هەموو دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئامادەنەبوونی زياتر لە 190 پەرلەمانتار بەخۆوە دەبینێت و هەرچ پەرلەمانتارێكيش مانگی نزیكەی هەشت ملیۆن دینار وەك مووچە وەردەگرێت.
وتیشی، ئەو پارەیەی مانگانە بۆ هەرچ پەرلەمانتارێكی عێراقی خەرج دەكرێت بۆ خودی خۆیی و تێچووی پاسەوانەكانی و كرێ خانوو، لەگەڵ تێچووەكانی تر، دەگاتە نزیكەی مانگی 25 ملیۆن دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێك.
ئاشكراشی كرد، كۆی هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی كە ژمارەیان 190 پەرلەمانتارە و ئامادەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران نابن، مانگانە زیاتر لە چوار ملیار دینار وەردەگرن.
AM:08:44:02/10/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه