به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه تا كاتێكی نادیار دواخست.
سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی ده‌سته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی، به‌ڵام رێژه‌ی پێویستی په‌رله‌مانتاران ئاماده نه‌بوون و دانیشتنه‌كه ئه‌نجام نه‌درا.
بڕیاربوو دانیشتنه‌كه له كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام بۆ كاتژمێر 4:00 دواخرا و دواتر بۆكاتێكی نادیار دواخرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوو رۆژی تر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كات و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران خۆیان كاندید كردووه و به‌هۆی سه‌رقاڵییان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نابن.
PM:04:52:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت