پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر 11 پرۆژە یاسای کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی ئەو کارنامەیەی پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە، 11 پڕۆژە و پێشنیازە یاسا دەخرێنە دەنگدانەوە.
بەپێی کارنامەکەبێت، ئەم پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانە دەخرێنە دەنگدانەوە:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەموارکردنی سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان تاوانەکانی رژێمی پێشوو، ئەوانەی کە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە.
دووەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای یەکەمی دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ رێکخستنی وزەی ئەتۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجی.
سێیەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای رێکخستنی وزەی نوێبووەوە.
چوارەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای تەندروستی دەروونی.
پێنجەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای پەسندکردنی رێککەوتننامەی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی سعودیە.
شەشەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە رێککەوتننامەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان کە لە ساڵی 1928 لە پاریس واژۆ کرا و بە پرۆتۆکۆڵەکانی ساڵی 1948، 1966، 1972 و هەموارکردنیان لە ساڵی 1982 و 1988.
حەوتەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و گشتی ژمارە 20ی ساڵی 1998.
هەشتەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای بەرگریی شارستانی ژمارە 44ی ساڵی 2013.
نۆیەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری.
دەیەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای رێکخستنی سەندیکاکانی کرێکاران و فەرمانبەرانی پیشەسازی و لیژنەی کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
یازدەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای رێکخستنی مافی قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و قوربانیانی ناوەندی ئەلنەقاع و قوربانیانی رووداوی ئەلحەمدانییە.
ئەم دانیشتنەش لەکاتێکدایە، هەر لەم مانگەدا سێ دانیشتنی لەسەریەکی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی دواخران.
PM:06:51:29/09/2025
ئهم بابهته 628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت