وەزیری بەرگری عێراق: لە دوای كشانەوەشیان، كاری هاوبەشمان دەبێت لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا


وێستگەنیوز_

وەزیری بەرگری عێراق دەڵێت، پەیوەندی سەربازی نێوان بەغدا و واشنتن لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش بەردەوام دەبێت و كاری هاوبەشمان دەبێت.

سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، بۆ ڕۆژنامەی شەرقئەوسەت قسەی كردووە و رایگەیاندووە، كاری هاوبەشی نێوانمان لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامە لە بوارەكانی بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و مەشقكردن و پڕچەكردنی سوپای عێراق و دروستكردنی تواناكانیان و لە قۆناغەكانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشكرد، لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەردەوام دەبین لە بەشداریكردن لە دامەزراوە پەروەردەييه سەربازییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و وڵاتانی ناتۆ و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.

بەپێی قسەكانی وەزیری بەرگری عێراق، بەغدا و ئەمریكا كار لەسەر پێشخستنی توانا ئەمنی و بەرگرییەكانی عێراق و پتەوكردنی هاوكاری ئەمنی هاوبەش دەكەن لە هەموو بوارەكاندا.

دووپاتیشي كردووەتەوە، لەهەوڵداین بۆ بەردەوامبوونی هاوكاریمان لەگەڵ ئەمریكا، بۆ گەرەنتیكردنی بەردەوامی دان، بە بەدەستهێنانی كەلوپەلە سەربازییە ئەمریكییەكان، كە هێزەكانی سوپای عێراق بەكاریان دەهێنن، لەگەڵ پتەوكردنی پەروەردەی سەربازی و پڕۆگرامەكانی مەشقكردن، بەمەبەستی پێشخستنی تواناكانی هێزەكانی عێراق.


AM:11:05:29/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو