ئەمڕۆ سەرۆکی فەرەنسا دەگاتە بەغدا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 9ـی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەگاتە بەغدا و لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە پێشوازی لێدەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەردانێکی فەرمی بگاتە شاری بەغدا و لەلایەن بەرپرسانی باڵای وڵاتەوە پێشوازی لێبکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانج لە سەردانەکەی ماکرۆن بۆ عێراق، واژۆکردنی چەند گرێبەستێکی ئەمنی و وەبەرهێنانە.
لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی فەرەنسا، ئەمە دووەم جارە ماکرۆن سەردانی عێراق بکات.
AM:10:32:17/09/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت