سودانی: ده‌ستبه‌رداربوونی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردندا واتا بوونی جێگره‌وه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه عێراقییه‌كان قوربانییه‌كی زۆریان داوه له‌پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌تدا و ناگه‌ڕێنه‌وه دواوه، ده‌شڵێت: "ده‌ستبه‌رداربوونی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردندا واتا بوونی جێگره‌وه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسی چاودێری دیموكراسی له به‌غدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له‌وه كرد كه:
*عێراق نموونه‌یه‌كی تایبه‌تی دیموكراسیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
*عێراقییه‌كان قوربانییه‌كی زۆریان داوه له‌پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌تدا.
*ئه‌مڕۆ عێراق دیموكراسیه‌تێكی هه‌یه كه له‌لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه رێزی لێده‌گیرێت.
*پێویسته گه‌نده‌ڵی بنڕ بكه‌ین و ئازادی تاك فه‌راهه‌م بكه‌ین.
*عێراقی نوێ هه‌نگاو بۆ گه‌شه‌كردن ده‌نێت و پاشه‌كشه ناكات.
*حكومةت بةلَيَنى داوة ثيَداويستييةكانى
هةلَبذاردنيَكى ثاك و بيَطةرد دابين بكات و لة كاتى خؤيدا هةلَبذاردن بةرِيَوة
دةضيَت.
*به‌شداری كارای هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێز.
*رێگای دیموکراسی هەمیشە پێویستی بە کاری زیاتر دەبێت.
*ده‌ستبه‌رداربوونی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردندا واتا بوونی جێگره‌وه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ.
AM:11:15:16/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت