كۆمسیۆن تۆماری كۆتایی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت و ئاواره‌ی په‌سه‌ند كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران تۆماری كۆتایی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت و ئاواره‌ی په‌سه‌ند كرد.
جومانه غه‌لای له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت كه "كۆی گشتیی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته 21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 ده‌نگده‌ر".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراون:
ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی گشتی: 20 ملیۆن و 63 هه‌زار و 773 ده‌نگده‌ر.
ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی تایبه‌ت: 1 ملیۆن و 313 هه‌زار و 980 ده‌نگده‌ر.
ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ئاواره: 26 هه‌زار و 538 ده‌نگده‌ر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له رۆژی ده‌نگدانی گشتی 8703 ناوه‌ندن كه له 39 هه‌زار و 285 وێستگه‌ی ده‌نگدان پێكدێن.
جومانه غه‌لای باسی له‌وه‌شكردووه كه له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت ژماره‌ی ناوه‌نده تایبه‌ته‌كانی ده‌نگدان 809 ناوه‌ندن و ژماره‌ی وێستگه تایبه‌ته‌كانی ده‌نگدان 4511 وێستگه‌ن.
وته‌بێژی كۆمسیۆن راشیگه‌یاند كه ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی ئاواره 97 ناوه‌ندن كه 321 وێستگه له‌خۆ ده‌گرن.
PM:11:02:14/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت