پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی 11 پرۆژە یاسا کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئەیلولی 2025، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر 11 پڕۆژە یاسا، کە گرنگترینیان وزەی نوێبووەوە، دەسەڵاتی ڕێکخستنی ئەتۆمی و سێیەمین هەمواری یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەیە، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا بەشێکی جەستەیان لە دەستداوە.


راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە تیادا هاتووە، یاسای رێکخستنی کاری سەندیکاکان، دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم، ئامادەیە بۆ پەسەندکردن لە پەرلەمانەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر رەشنووسی هەمواری چوارەمی پرۆژەیاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی کەرتی تایبەت دەدرێت، جگە لەوەش دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای بەرگریی شارستانی و هەمواری سێیەمی پرۆژەیاسای خزمەتگوزاری زانکۆکان دەدرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی گشتیی چاودێریکردنی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان دەکات، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای کۆلێجی فڕۆکەوانی سوپاش دەکرێت.


AM:10:36:14/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت