ئەنجومەنی دەوڵەت دوای راوێژکردن لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی دەوڵەت دەست بە کارەکانی دەکات لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە ئەنجومەنەکە نووسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات.


میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی یەکشەممە 14ی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی دەوڵەت کار لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بکات و راوێژی دەربارەی بکات.

ئاماژە بەوەدراوە، دوای راوێژکردن بابەتەکە بە نووسراوی فەرمی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێتەوە.

دوای ئەوەی نووسراوەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر نووسراوەکە گفتوگۆ دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت، ئەگەر تاوەکو رۆژی سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025، نووسراوەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت ئەوا لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە بڕیار لەسەر نووسراوەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت دەدرێت.


PM:05:40:13/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو