کۆمسیۆن: هەتا ئێستا 788 کەس لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە


وێستگەنیوز_

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان و ژئەوانەی بەهۆی تانە پێشکەشکردنەوە گەڕێندراونەتەوە راگەیاند.

بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تاوەکو 9ی ئەم مانگە، ژمارەی ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە 788 کەس.

هەر بە گوێرەی ئامارەکە، 53 کاندیدی دوورخراوە لەدوای تانەدان گەڕێندراونەتەوە.

بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە دەکەن.


PM:03:08:11/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو