كۆمسیۆن رۆژی تیروپشك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و بڕی پاره‌كه‌ی دیاریكرد
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌درێت و بڕی پاره‌كه‌شی دیاری كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئه‌یلول تیروپشك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی ده‌نگدان سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی ئه‌نجام ده‌درێت و كرێی كاركردنیشیان به‌مشێوه‌یه دیاریكرا:
*بۆ رێكخه‌ری ناوه‌ندی ده‌نگدان كه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بێت، بڕی (300) هه‌زار دینار ته‌نها، بۆ یه‌ك رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت یان گشتی.
*بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی ده‌نگدان كه فه‌رمانبه‌ر بێت، بڕی (200) هه‌زار دینار بۆ یه‌ك رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت یان گشتی.
*بۆ كارمه‌ندی ناوه‌ند یان وێستگه‌ی ده‌نگدان كه فه‌رمانبه‌ر بێت، بڕی (150) هه‌زار دینار، بۆ یه‌ك رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت یان گشتی.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه كرێی خوێندكار یان ده‌رچووانی زانكۆش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
*بۆ رێكخه‌ری ناوه‌ندی ده‌نگدان بڕی (400) هه‌زار دینار بۆ یه‌ك رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت یان گشتی.
*بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی ده‌نگدان بڕی (300) هه‌زار دینار بۆ یه‌ك رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت یان گشتی.
*بۆ كارمه‌ندی ناوه‌ند یان بنكه‌ی ده‌نگدان، بڕی (250) هه‌زار دینار بۆ یه‌ك رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت یان گشتی.
راشیگه‌یاندووه كه كرێی فه‌رمانبه‌رانی یه‌ده‌گ، كه رێژه‌یان ده‌گاته (5%)ی كۆی گشتی كارمه‌ندانی ده‌نگدان، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
*بۆ فه‌رمانبه‌رێكی حكومی بڕی (50) هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ نوسراوی سوپاس و پێ‌زانین.
*بۆ خوێندكار یان ده‌رچوی زانكۆ بڕی (100) هه‌زار دینار.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ناكرێت كرێی دوو رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی كۆبكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا پێویست بوو هه‌مان تاك له هه‌ردوو رۆژی ده‌نگداندا ده‌وام بكات، ئه‌وا بڕی (100) هه‌زار دینار بۆ یه‌كێك له‌و دوو كرێیه زیاد ده‌كرێت وه‌ك قه‌ره‌بووی كاره‌كه‌ی له رۆژی دووه‌می ده‌نگدان".
PM:10:53:10/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت