سەرۆک کۆمار بۆ باڵیۆزانی نوێی عێراق: بەرپرسیارێتییەکی قورس و متمانەیەکی گەورەتان پێبەخشراوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە مەراسیمێکدا کە لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوو، باڵیۆزانی نوێی عیراق لە بەردەم د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار، سوێندی یاساییان خوارد. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عیراق، بەڕێوەچوو.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە ئەم نوێنەرایەتییە "بەرپرسیارێتییەکی قورسە و متمانەیەکی گەورەیە لە هەڵگرتنی پەیامی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی عیراق لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان." 

ئاماژەی بەوەشدا، لیستی باڵیۆزەکان دوای وردبینیکردنی سەدان ناو هەڵبژێردران، و هیوای خواست هەوڵەکانیان هاوتا بێت لەگەڵ پێگەی عیراق و رۆڵی سەرەکی وڵات لە ناوچەکەدا.

د. لەتیف رەشید، تیشکی خستە سەر دۆخی عیراق و پێشهاتە ئەرێنییەکانی وڵات، ئاماژەی بەوەدا کە عیراق ئێستا دۆخی ئاسایش و سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت.

هەروەها جەختی لەسەر پێویستی گەیاندنی وێنەیەکی راستەقینە و ئەرێنی عیراقی بۆ کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان کردەوە. هەروەها داوای کرد کار بۆ باشترکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عیراق لە هەموو بوارەکاندا بکرێت، لەگەڵ هاندانی کۆمپانیا گەورەکانی وەبەرهێنان بۆ کارکردن و پڕۆژە ئەنجامدان لە عیراق.


PM:03:39:10/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو