شرۆڤەکارێکی سیاسیی: ئەمریکا سوورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی


وێستگەنیوز_

شرۆڤەکارێکی سیاسیی دەڵێت: سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەهۆی ترسیان لە هێرشەکردنە سەریان لەلایەن ئەمریکاوە رازی نەبوون پرۆژە یاسایی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025، کازم زوبەیدی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی رایگەیاندووە: سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەهۆی ترسیان لە هێرشەکردنە سەریان لەلایەن ئەمریکاوە رازی نەبوون پرۆژە یاسایی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە لە ئەگەری دەرچوونی ئەم پرۆژە یاساییە مەترسی بۆ سەر هەموو هێزەکانییان دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا و هاوپەیمانان کۆکن لەسەر ئەوەی نابێت حەشدی شەعبی بمێنێت و دەبێت هەڵبوەشێندرێتەوە، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو دەستەیە ڕایانگەیاندووە، دەکرێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە تێکەڵ بکرێت، بەڵام ئەم داوایە لەلایەن ئەمریکاوە بە تەواوی ڕەتکراوەتەوە و سوورن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی، پاشان سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵیداوە لە ئەمریکا نزیک ببێتەوە و چاوی بە دۆناڵد ترەمپ بکەوێت.

بە وتەی  کازم زوبەیدی، "هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە قەتەر، بە واتای ئەوە دێت، دەبێت کۆتایی بە هەموو هێزە چەکدارەکان بهێندرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە، چەندین مانگ خەریكی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای دەستەی حەشدی بوو، بەڵام ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستەكە بەتەواوی دەكات و قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش دووپاتی کردەوە کە: رێگە بەدۆست و دوژمن نادەن داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشد بكات.


PM:08:26:09/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو