فۆربس هۆشدای ده‌دات لە تێكچوونی دۆخی عێراق دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
تۆڕی فۆربسی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا كه رۆژی 5ی ئه‌یلولی 2025 بڵاویكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له عێراق به "بێده‌نگی پێش زریان" وه‌سفكردووه، هۆشداریشیداوه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ساڵی 2011 و كێشه ئه‌منییه‌كان كه له ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی بێ پلانی ئه‌مریكا هاته ئاراوه.
فۆربس، به پشتبه‌ستن به شرۆڤه‌كارانی سیاسی په‌یمانگای واشنتۆن و په‌یمانگاكانی دیكه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاندووه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا د‌رك به‌وه ده‌كات كه كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له عێراق ره‌نگه بیكاته "بزوێنه‌رێك بۆ ئێران" كه سه‌رچاوه‌كانی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئابووری و توانا سه‌ربازییه‌كانی بقۆزێته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه پلانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به چه‌ند هۆكارێكه‌وه، له‌وانه ئاستی هاوكاری حكومه‌تی عێراق و ئه‌گه‌ری هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له حاڵه‌تێكدا ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات به‌ڵێنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی جێبه‌جێ بكات بۆ كۆتاییهێنان به "جه‌نگه‌كان"، به‌ڵام كشانه‌وه‌كه هێشتا وابه‌سته به‌م هۆكارانه‌وه.
فۆربس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه هات كه سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق به‌ڵێنیان به واشنتۆن دا كه یاسای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كه‌ن كه ئه‌مریكا وه‌ك ئامرازێك بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له عێراق لێی ده‌ڕوانێت.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌ندێك لایه‌نه شیعه‌كان ئه‌م كشانه‌وه‌یه وه‌ك "سه‌ركه‌وتنێكی مه‌عنه‌وی" ده‌بینن كه ده‌توانرێت له‌ڕووی هه‌ڵبژاردنه‌وه بقۆزرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2011دا روویدا.
ڕاپۆرته‌كه هۆشداری داوه كه دۆخی ئێستا له‌چاو 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مه‌ترسیدارتره، به له‌به‌رچاوگرتنی بوونی گروپه توندڕه‌وه‌كان له سوریا كه ده‌توانن هه‌ر بۆشایییهكی ئه‌منی بقۆزنه‌وه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له دۆخی ناوخۆی عێراق.
راپۆرته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه هێزه ئه‌مریكییه‌كان كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ كوردستان، ده‌ستیان كردووه به دامه‌زراندنی بنكه‌ی ئاسمانی نوێ له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی فۆربس، ئاماژه‌یه بۆ نیازی مانه‌وه بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی ئه‌و بنكانه دواتر بۆ كردنه ئامانجی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی یان گرووپه چه‌كداره‌كان له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
فۆربس له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه كه "زریانی"ی چاوه‌ڕوانكراوی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان ناگرێته‌وه، وه‌ك گروپه توندڕه‌وه‌كان له سوریا، به‌ڵكو جموجۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو عێراقیش ده‌گرێته‌وه، كه ره‌نگه ده‌رگا به‌رووی قۆناغێكی نوێی نائارامی بكاته‌وه.
له ساڵی 2011دا هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كشانه‌وه، دواتر توندوتیژی تائیفی په‌ره‌ی سه‌ند و شاره جیاجیاكانی گرته‌وه و بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان كه‌س.
PM:11:15:08/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت