عێراق و ئێران له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و ئێرانی له‌سه‌ر هاریكاری ئه‌منی و بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتن و بڕیاردرا ئێران سه‌رجه‌م ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق دابخات و به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق هبچ ده‌روازه‌یه‌كی نوێ نه‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئهلهكترۆنی زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی بار‌و كاڵاكان بداته عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2025 عێراق و ئێران پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانیان له ئێران ئه‌نجامدا به‌ئامانجی به‌هێزكردنی لایه‌نی ئه‌منی و په‌ره‌پێدانی هاوكاری بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كردووه، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه، ئێران به‌بێ راوێژ به عێراق هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنوری نوێ نه‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ك هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی چاودێری و به‌دواداچوون و ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌منی بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵه گوماناویهكان له ده‌روازه سنوورییه‌كان، بۆ رێگریكردن له هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه مه‌ترسی ئه‌منی دروست ده‌كه‌ن.
هاوكات هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئێرانی "مانیفێستی" ئێرانی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به ده‌روازه وشكانییه‌كانی عێراق بدات، كه سه‌رجه‌م داتاكانی په‌یوه‌ست به كاڵاكان له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی پسوڵه‌ی قه‌پان و كێشی باره‌كان.
هه‌ردوولاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر خێراكردنی كاره‌كانی هاورده و هه‌نارده‌كردن له هه‌مان كاتدا پابه‌ندبوون به ڕێسا گومرگییه‌كان و ڕێكخستنهوهكان و لێكۆڵینه‌وه له پێشنیازی لایه‌نی ئێرانی سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی باره‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كرا كه ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له ڕۆژێكدا (24) كاتژمێر و حه‌وت ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا كاربكه‌ن، به ڕۆژانی هه‌ینیشه‌وه و هیچ پاره‌یه‌كی زیاده له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵه یاساییه كارپێكراوه‌كان ناسه‌پێندرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنییان له‌سه‌ر بازرگانی.
PM:08:45:08/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت