بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لە ناتۆ؛ سوودانی بەرەو برۆکسل بەرێکەوت


وێستگەنیوز_

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو برۆکسل بەرێکەوت و وتارێک لە بەردەم ئەنجومەنی باکووری ئەتڵەسی پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی ئەیلولی 2025، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، محەممەد شیاع سوودانی، بەمەبەستی پێشکەشکردنی وتارێک لە بەردەم ئەنجوومەنی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی مارک ڕوتە، سکرتێری گشتی ناتۆ، بەرەو برۆکسل بەڕێکەوت.

ئەو گەشتەی سوودانی رۆژێک بەر لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە کە هەموو سێشەممەیەک دەکرێت و سەرچاوەیەکى بەرپرس لە بەغدا رایگەیاندووە، ئەگەر "پێشهاتێکى نوێ روونەدات کە ببێتەهۆی دواکەوتنى گەشتەکەى،"سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوەى سێشەممە دەگەڕێتەوە.


AM:09:58:08/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت