سودانی بڕیار لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا دەدات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئەیلولی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی شاندی بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکومەتی عێراق کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ شاندی کوردستان کۆبوونەوەیان هەبوو، راپۆرتێکی نوێیان ئامادە کردووە و دەیدەن بە سەرۆک وەزیران.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ئەگەر محەمەد شیاع سودانی هیچ تێبینییەکی نەبێت لەسەر راپۆرتەکە ئەوە دەیباتە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پەسەند دەکرێت و کێشەی مووچە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر دەبێت.
لە راپۆرتکەدا باسی سەرجەم داهاتی ناوخۆی تێدایە، بە گومرگ و دەروازە سنوورییەکان و هەموو داهاتەکانی دیکەوە، ئەگەر هەر تێبنییەک هەبێت لەسەر ئەو راپۆرتە ئەوا داوا لە لیژنەکان دەکرێت چاکی بکەن.
AM:10:34:07/09/2025
ئهم بابهته 1140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت