سودانی: پێشوازی له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه كه كراوه ده‌بن به رووی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا تا بێن و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكیدا له میانی ده‌ستپێكردنی كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له به‌غدا، وتی: "هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر ئه‌م كۆڕبه‌ندانه هه‌یه و به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیی به‌هێزی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت، به‌تایبه‌ت كه به‌غدا میوانداری دامه‌زراندنی رێكخراوی ئۆپیك بوو".
وتیشی: "رێوشوێنی تایبه‌ت به كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت ده‌گرینه‌به‌ر به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراق".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "كراوه ده‌بن و پێشوازی له‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه ده‌كه‌ن كه ئاره‌زووی وه‌به‌رهێنانیان له كه‌رتی نه‌وت و غازدا هه‌یه".
سودانی باسی له‌وه‌شكرد كه "له سه‌ره‌تای كاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌مانه‌وه، دۆسێی وزه ئاماده‌یی هه‌بووه، به‌تایبه‌تی به ئامانجی فراوانكردنی به‌كارهێنانی سامانی نه‌وت و زیادكردنی به‌های زیاده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی".
وتیشی كه "جیهان به خێرایی به‌ره‌و هه‌مه‌جۆریی وزه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌تایبه‌تی وزه‌ی پاك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له كه‌رتی غازدا بژارده‌یه‌كی ئابووری ستراتیژی ده‌دۆزینه‌وه كه ئاسایشی وزه‌ی عێراق به‌هێزبكات و ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ بنیاتنانی ژێرخان بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كاره‌با.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "نەوتی عێراق بەردەوام دەبێت لە دەستبەرکردنی وزە بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهان، بە گوێرەی پێشبینییەکان یەدەگی نەوتی عێراق 150 ملیار بەرمیلە و تا 120 ساڵی دیکە نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان دابین دەکەین، لە کارکردنیش بەردەوام دەبین بۆ گۆڕینی نەوتی عێراق بۆ بەرهەمی بەبەها و بەنرخ".
راشیگه‌یاند كه گفتووگۆیان كردووه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی بۆی نه‌وتی عێراق – سوریا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت.
PM:02:38:06/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت