"ناکۆکی ناوماڵی شیعە و فشاری ئەمریکا هۆکاری کشانەوەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بوون"
وێستگەنیوز_
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەهۆی ناکۆکی شیعەکان و چەند هۆکارێکی دیکە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی کشێندرایەوە.
هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە کۆدەنگییەک لەبارەیەوە دروست بوو، پێیان باش بوو لەم خولەی پەرلەماندا تێنەپەڕێندرێت، پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشێنراوەیەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری کشانەوەی پرۆژە یاساکە بەشێكی پەیوەندی بە ناکۆکی ناوماڵی شیعە لەبارەی یاساکەوە و بەشێکی بەهۆی فشاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانەوە بووە.
PM:12:46:28/08/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت