باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا: دژی هەر تووندوتیژیەکن ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتیی گشتی
وێستگەنیوز
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا رایدەگەیەنێت، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن و دژی هەر توندوتیژیەکن ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتیی گشتی و سەقامگیری".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن.
شهوی رابردوو هێزێكی ئهمنی له سلێمانی له هۆتێل لالهزار نزیكبوونهوه بۆ دهستگیركردنی لاهور شێخ جهنگی و چهند بهرپرسێكی تری بهرهی گهل، دوای نزیکەی چوار كاتژمێر رووبهڕووبوونهوه، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025 میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەیان راگەیاند، دواتریش پێكدادانهكان راگیران.
PM:04:15:22/08/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت