عێراق و به‌ریتانیا رێككه‌وتنێكیان بۆدیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌خێرایی واژۆ كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق واژۆ كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره عێراقییانه‌ی مافی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته نییه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه به‌رفراوانه‌كانی بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی كۆچكردن بۆ ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "PA MEDIA"ی بریتانی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌لایه‌ن دان گارڤیس، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا و لایه‌نی عێراقییه‌وه واژۆ كراوه، پرۆسه‌یه‌كی فه‌رمی داده‌مه‌زرێنێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا و مافی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌دا نییه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه رێككه‌وتنه‌كه له میانی سه‌ردانێكی فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌ریتانیا واژۆ كراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی بریتانیا رایگه‌یاندووه: "رێككه‌وتنه‌كه رێگه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێرای كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان ده‌دات".
دان گارڤیس، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له پۆستێكیدا له په‌یجه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "رێككه‌وتنی نوێی كۆچ، هاوبه‌شیی نێوان به‌ریتانیا و عێراق به‌هێز ده‌كات له‌ڕێی كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌سه‌ر پرسه ئه‌منییه‌كان و كۆچكردن، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر دروست ده‌كه‌ین و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك تاوانی رێكخراو و كۆچی نایاسایی ده‌بێته‌وه".
ئه‌م هه‌نگاوه دوای رێككه‌وتنێكی دیكه دێت كه ساڵی رابردوو به به‌های 800 هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی (یه‌ك ملیۆن و 77 هه‌زار دۆلار) له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كرا، به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراق بۆ له‌ناوبردنی تۆڕه‌كانی قاچاخچێتی و تاوانی رێكخراو.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌باره‌ی پرسی كۆچ.
PM:07:55:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت