وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: به‌شێكی عێراق له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی به‌ناو (ئیسرائیلی گه‌وره)دایه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی به‌ناو "ئیسرائیلی گه‌وره" مشتومڕێكی نوێی دروستكرد. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نیا ناوچه داگیركراوه‌كانی فه‌له‌ستین ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێك له وڵاتانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه سعودیه، میسر، ئوردن و ته‌نانه‌ت به‌شێكی عێراق-یش.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران "ئیرنا"، عه‌راقچی وتی: "ده‌بینین قه‌واره‌ی زایۆنی جارێكی تر باس له پڕۆژه‌ی به‌ناو (ئیسرائیلی گه‌وره) ده‌كات، له نیله‌وه تا فورات".
وتیشی: "ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه به‌شێك له وڵاتانی سعودیه و میسر و ئوردن و عێراق له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دان و به‌وهۆیه‌وه مه‌ترسییان له‌سه‌ره".
ڕوونیشی كرده‌وه كه "ئاراسته‌كانی ئیسرائیل كاتی نین و ته‌نیا په‌یوه‌ست نین به ململانێ به‌رده‌وامه‌كانه‌وه، به‌ڵكو دیدگایه‌كی درێژخایه‌نیان هه‌یه كه ئامانج لێی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیۆپۆله‌تیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته".
عه‌راقچی باسى لەوەشکرد كه "عێراق به پێگه‌ی ستراتیجی و سامانه سروشتییه‌كانیه‌وه، یه‌كێك له ئامانجه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی ئیسرائیله"، پێشیوابوو كه "دانانی به‌شێك له خاكه‌كه‌ی له‌م پلانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراق دروست ده‌كات و پێویستی به وریایی سیاسی و ئه‌منی زیاتر هه‌یه".
زۆرجار له وتاری سیاسی و میدیاییدا باس له پڕۆژه‌ی "ئیسرائیلی گه‌وره" ده‌كرێت وه‌ك ئاماژه‌دانێك به خه‌ونی فراوانخوازیی ئیسرائیل بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ساڵی 1948 و 1967.
چاودێران پێیان وایه ته‌لئه‌بیب كار له‌سه‌ر قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌كه‌دا و به‌ستنه‌وه‌ی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی به سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی.
PM:06:11:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت