گه‌شته‌كانی عومره ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كانی عومره ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر گیرخواردنی ژماره‌یه‌ك عومره‌كاری كورد له سعودیه، له دوێنێوه راگرتنی گه‌شته‌كانی عومره‌ی راگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "گه‌شته‌كانی عومره به ڕێژه‌ی سێ بۆ پێنج گه‌شتی ڕۆژانه له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا، نه‌جه‌ف و به‌سره جگه له فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌پێی خشته‌ی كارپێكردنی په‌سه‌ندكراو ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌شته‌كان به فڕۆكه جۆراوجۆره‌كانی هێڵی ئاسمانی، له جۆره‌كانی B777 و B787 و A330 له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی جۆری B737 ئه‌نجام ده‌درێن، به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی عومه‌ره‌كاندا بگونجێت.
راشیگه‌یاند كه پلانی زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شته‌كان به‌شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دڵنیابون له پێشكه‌شكردنی به‌رزترین ئاستی خزمه‌تگوزاری و ئاسوده‌یی بۆ گه‌شتیاران.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك نزیكه‌ی دوو هه‌زار هاونیشتمانی، كه به فڕۆكه گه‌شتی سعودیه‌یان كردبوو، به‌هۆی نه‌بوونی فڕۆكه‌وه نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش رۆژی سێشه‌ممه، راگرتنی گه‌شته‌كانی عومره‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "تاوه‌كو ئه‌و عومره‌كارانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه، گه‌شته‌كان ده‌ستپێناكه‌نه‌وه".
PM:04:33:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت