هادی عامری: بە جلی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمانی عێراق
وێستگەنیوز-
سەرۆکی رێکخراوی بەدرو سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە هەڕەشەی ئەوە دەکات بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بە جلی حەشدەوە دەچنە پەرلەمانی عێراق.
هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدرو سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "پەرلەمان لەبەردەم تاقیکردنەوەو ئاڵنگارییەكی مێژوویی گەورەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، دوور لە هەر کاریگەرییەکی ناوخۆیی یان دەرەکی".
ئاماژەی بەوەکرد، "بۆ تێپەڕاندنی یاساکە بە جل و بەرگی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمانی عێراق".
هەڕەشەكانی عامری بە تێپەڕاندنی یاساكە کە خواستی بەشێک لە هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییە، پاڵپشتی هەڵوێستی گروپە چەکدارەکان دەکەن، کە دەستیان کردووەتەوە بە هەڕەشەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ یەکێتی گۆڕەپانەكان (ئاماژەیە بۆ هاوهەڵوێستیان لەگەڵ تاران و گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران لە ناوچەكە)، بەتایبەتی دواى سەردانەكەی عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، پێدەچێت جگە لە قوڵکردنەوەی ناكۆكی نێوان هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەكانی عێراق بە گشتی، ناكۆكییەكانی واشنتۆن بەغداش قوڵتر بكاتەوە.
AM:10:07:19/08/2025
ئهم بابهته 1104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت