لە بەغدا زیارەتکارێکی شیعە بە ئێسک و پروسکی باپیرییەوە دەستگیرکرا
وێستگەنیوز_
لە شاری بەغدا زیارەتکارێکی شیعە مەزهەب دەستگیرکرا کە ئێسک و پروسکی روفاتی باپیری هێنابوو لە شارەکە بەخاکی بسپێرێت.
رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 8ـی 2025، لە ناوچەی کازمییەی شاری بەغدا روویداوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گومان لە زیارەتکارێکی ئێرانی دەکەن، دەستگیری دەکەن و دەست بەسەر کیسەیەکدا دەگرن کە لەگەڵ خۆیدا هەڵیگیرتبوو.
دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ کیسەکە دەردەکەوێت ئێسک و پروسکی مرۆڤی تێدایە و دەستبەجێ لێکۆڵێنەوە لەگەڵ ئەو کەسەدا دەستپێدەکات.
لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا زیارەتکارەکە دانی بەوەدا ناوە کە، ئێسک و پروسکەکە هی باپیریەتی، پێش مردنی وەسیەتی کردووە لە کەربەلا بەخاکی بسپێرن، ئەویش ویستوویەتی بەو رێگایە وەسیەتەکەی بەجێبهێنێت.
PM:08:44:12/08/2025
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت