وه‌زیری نه‌وتی عێراق خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك-بانیاس ده‌ربڕی
وێستگه‌نیوز-
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی سوریا، وه‌زیری نه‌وتی عێراق خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك-بانیاس ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی ئابی 2025 ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د به‌شیر وه‌زیری وزه‌ی سوریا، و شاندی یاوه‌ری له به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، كۆبووه‌وه و تاووتوێی هاوكاریی وزه‌یان له نێوان هه‌ردوولادا كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له میانی دیداره‌كه‌دا، محه‌مه‌د به‌شیر باسی له دۆخی كه‌رتی وزه‌ی سوریا كرد و وتی: "سوریا جگه له به‌رهه‌می ناوخۆ، مانگانه نزیكه‌ی سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو هاورده ده‌كات، بۆ دابینكردنی پێداویستی هاووڵاتیان".
جه‌ختیشی له گرنگی به‌ستنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی نێوان سوریا و عێراق كرده‌وه، وتی: "بۆری نه‌وتی نێوان و به‌نده‌ری بانیاس زۆر كۆن بووه و پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه".
لای خۆیه‌وه حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- بانیاس ده‌ربڕی و پێشنیازی كرد راوێژ به لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند بكه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستا و ئه‌گه‌ری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یان یان دروستكردنی بۆرییه‌كی نوێ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا غیاس دیاب یاریده‌ده‌ری وه‌زیری وزه‌ی سوریا بۆ كاروباری نه‌وت باسی له‌وه كرد كه وێستگه‌كانی په‌مپكردن به‌درێژایی رێڕه‌وی بۆرییه‌كه نیمچه وێرانن و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گشتگیر هه‌یه، له‌وانه نوێكردنه‌وه‌ی بۆری و تانكی و په‌مپه‌كان، ئه‌مه جگه له ژێرخانی كاره‌با و كاره مه‌ده‌نییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆرییه كۆنه‌كه له‌گه‌ڵ دروستكردنی بۆرییه‌كی نوێ، جودوای ئابووری گه‌وره‌یان هه‌یه.
هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕاسپاردنی تیمی ته‌كنیكی و ڕاوێژكاری هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستا و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌وخۆی پڕۆژه‌كانی هاوكاریی.
نیسانی رابردوو عێراق شاندێكی فه‌رمیی باڵای ره‌وانه‌ی سوریا كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له جه‌دوای ته‌كنیكی و ئابووری نۆژه‌نكردنه‌وه و كارپێكردنی بۆری كه‌ركوك- بانیاس كه یه‌كێكه له كۆنترین رێگاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
تێچووی سه‌ره‌تایی خه‌مڵێنراو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه كه له ساڵی 2003دا زیانی پێگه‌یشتووه و له‌و كاته‌وه پشتگوێ خراوه، له نێوان 300 بۆ 600 ملیۆن دۆلاردایه.
بۆرییه‌كه له ساڵانی 1950 دروستكراوه و له ساڵی 1952 ده‌ستی به كاركردن كردووه، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 800 كیلۆمه‌تره و توانای گواستنه‌وه‌ی تا 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌یه.
بۆرییه‌كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه له باكوری عێراق تا به‌نده‌ری بانیاس له كه‌ناره‌كانی سوریا، له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژده‌بێته‌وه.
PM:05:37:12/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت