سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌ڵبژاردن و دوایین پێشهاته‌كانیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و دوایین پێشهاته‌كانیان تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له عه‌بدولـله‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆمار كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته‌كانی وڵات كرا و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی هێزه نیشتیمانییه‌كان كرایه‌وه له پاڵپشتیكردنی به‌رنامه و پلانه‌كانی حكومه‌ت بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی. هه‌روه‌ها باس له پرس و دۆسێ هه‌رێمییه‌كان و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی عێراق له چه‌سپاندنی بناغه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا كرا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كرا، به‌تایبه‌تی له رێی به‌شداریی به‌رفراوان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی ده‌نگده‌ران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به شێوه‌یه‌ك كه خواسته‌كانیان به‌دیبهێنێت و پێداویستییه‌كانیان له گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه جێبه‌جێ بكات.
PM:03:59:12/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت